رەنگە هەندێ جار ئەو پرسیارە بە مێشكماندا بێت، ئاخۆ ئەو ئۆتۆمبێلە كۆنەكانەی لەكار دەكەون، یان فڕێ دەدرێن، چییان بەسەر دێت؟ ئەگەرچی زۆربەیان بەرەو كارگەكانی دووبارە دروستكردنەوە دەنێرن، بەڵام هەست و سۆزی پێشبڕكێوانی فۆرمولا وەن (مایكل فرۆلیش)، رێگەی نەداوە ئۆتۆمبێلە كۆنەكانی شارەكەی تێكبشكێندرێن، هەربۆیە هەرچی ئۆتۆمبێلەو بەرچاوی كەوتووە، بە هەر نرخێك بێت دەستی كەوتوون و داراستانی شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانی كردۆتە نیشینگە و شوێنی ئەو ئۆتۆمبێلانە و لە ساڵی (1984)وە ئەو كارە دەكات و تا ئێستا 150 ئۆتۆمبێلی لەو دارستانەدا داناوە، كە وەك نمایشێك وایە و خەڵكیش سەردانی دەكەن.