بە رۆژ داینگە و باخچەی منداڵان و بە شەویش خانوو

بە رۆژ داینگە و  باخچەی منداڵان  و بە شەویش خانوو
زۆربەی وڵاتانی جیهان، زیاتر گرنگی بە منداڵان و پیر و پەككەوتەكان دەدەن، تا ژیانێكی خۆش و كامەرانیان بۆ فەراهەم بكەن، بەتایبەت منداڵان، كە پێویستە لەكەشێكی هێمن و سرووشتیدا پەروەدە بكرێن و گەشە بكەن، تازەترین بڕیار لە وڵاتی ژاپۆن بۆ منداڵان ئەوەیە (پێویستە جوانترین و خۆشترین داینگە و باخچەی ساوایانیان بۆ دروست بكرێت)، بەهۆی نەبوونی شوێنی پێویست بە قوتابخانە و داینگەوە، كۆمپانیای (ماد – Mad)ی ژاپۆنی، جوانترین و بچووكترین داینگە و باخچەی ساوایانی بۆ منداڵان دروستكردووە، لەسەر رووبەری (300) مەتر دووجا، هەروەها هەموو جۆرە یاری و كتێبخانە و شوێنی كات بەسەربردنی تیایدا دابین كراوە، ئەوەی سەیرە ئەو داینگە و باخچانە، لە رۆژدا بۆ منداڵانن و شەوانیش دەدرێنەوە خاوەن خانووەكانیان، پێویستە ئەوانەی خانووەكانیان بكەن بە داینگە لەلایەن ئەو كۆمپانیایەوە بۆی دروست دەكرێت كە بە رۆژ ماڵەكەی جێبهێڵت و شەوانیش بگەڕێتەوە.
Top