خەوننـــــامە - چەقۆ

خەوننـــــامە  - چەقۆ
چەقۆ لەخەودا نۆكەرو خزمەتكارەو كۆسپە لە بەردەم خاوەنەكەی، چەقۆكە چەند تیژ بێت، ئەو نۆكەرو خزمەتكارە ئەوەندە چالاك و بەتوانایە، ئافرەت لەخەودا ببینێ چەقۆی پێیە، ئەوە كەسێكی خۆشدەوێت، چەقۆی سەرباز هێزو توانایە، چەقۆ لەخەودا بەڵگەیە، ئەو كەسەی چەقۆ لەخەودا ببینێ بە یارمەتی نۆكەرو خزمەتكارێك بەهێز دەبێت و پارەی دەست دەكەوێت، ئەو كەسەی لەخەودا چەقۆی بدرێتێ لە راستیدا سامان و باری دارایی باش دەبێت، ئەو كەسەی لەخەودا ببینێ چەقۆی بەدەستەوەیە، ئەو چەقۆیە بەڵگەی سەركەوتنە بۆ ئەو كەسە، هەروەها ئەو كەسەی لەخەودا چەقۆی بدرێتێ، خێر و رزق و پارەی دەست دەكەوێت، ئەو كەسەی لە خەودا بەچەقۆ دەستی خۆی ببڕێت، شتێكی سەر سوڕهێنەر دەبینێت و بەلایەوە زۆر سەیر دەبێت، پیاو لەخەودا چەقۆیەك هەڵگرێت، واتە هاوسەرگیری دەكات.
Top