وشترمرخ و عەلەشیش و مریشك و كەڵەشێرمان بە رەنگی ئاسایی خۆیان بینیوە، هەر یەكە رەنگێكی دیاری كراوی هەیە، تەنیا مریشك و كەڵەشێر نەبێت كە رەنگیان لە نێوان سوور و سپی و رەشە، جار جارەش رەنگاورەنگ دەردەكەون، واتە پەڕەمووچیان زیاتر لە رەنگێكە، بەڵام ئەگەر سەردانی كێڵگەكەی (بیل جۆزی) بكەیت، كە دەكەوێتە شاری (گیلفۆردی لە ویلایەتی كۆنتیتیكتی ئەمریكی)، هەموو عەلەشیش و نەعامەكانی تووشی سەرسوڕمانت دەكەن، بەهۆی ئەوەی زۆربەی باڵندەكانی ئەو كێڵگەیە رەنگاورەنگن، واتە عەلەشیش دەكەوێتە بەرچاوت بە رەنگی پرتەقاڵی و سەوز و زەرد و وەنەوشەیی و شین و هتد...ئەوەش مایەی سەرسوڕمانی هەموو ئەوانە دەبێتە كە سەردانی كێڵگەكە دەكەن، خاوەن كێڵگەكە ماوەی (6) ساڵە ئەو نمایشە دەكاتەوە، سەرەتای ئەو بیرۆكەیە لە ساڵی (1940) دەركەوتووە، كە بە هێنانی وشترمرخ و پەری لە شوێنێكدا، تا سەرنجی خەڵك بێت و سەردانی بكەن، بەڵام ئەمجارەیان عەلەشیشی رەنگاورەنگ لەو كێڵگەیەدا سەرنجی هەمووانی راكێشا، خاوەنی كێڵگەكەش هیچ زانیارییەكی لەسەر ئەو باڵندە رەنگاورەنگانە نەدا، وەك ئەوەی نهێنی خێزانییە و تایبەتە.