بـــــۆ زانیاریت- سووراو

بـــــۆ زانیاریت- سووراو
سووراوی لێو سەدان ماددەی كیمیایی تێدایەو هەندێكیان نامۆن و جێگەی باوەڕ نین. لەوانە هەندێ جۆری مێش و مەگەز بە هاڕاوی، بیبەری توون، بۆیاخ، مۆم، ئەمانەش بۆ ئەوەیە رەنگێكی جوان و درەوشاوە و جێگیر بە سووراوەكە بدات كاتێك دەدرێت لە لێوەكان. هەروەها لە دروستكردنی هەندێ جۆری سووراودا جۆرە كرمێك بەكار دێت، ئەویش كرمی ئەرخەوانی ناسراوە بە - Cochineal و كرمەكە وشك دەكرێتەوە، دەهاڕێت پاشان رەنگێكی سووری مەیلەو ئەرخەوانی جوان بەرهەمدێنێت، هەروەها دووەم ئۆكیسدی تیتانیۆمیش زیاددەكرێت بۆ بۆیەكان بۆ ئەوەی رەنگە سوورەكە كەمێك كاڵ بكاتەوە و بچێت بە لای رەنگی پەمەییدا. ئەمانەو تەنانەت مۆمی هەنگوینیش بەكاردێت كە ئەم جۆرە مۆمەش پێكهاتووە لە (300) پێكهاتەی كیمیایی دیكە.
Top