گوڵێك (5) ساڵ جارێك دەكرێتەوە

گوڵێك (5) ساڵ جارێك دەكرێتەوە
وەك دەزانین هەموو جۆرە گوڵێك بۆ ماوەیەك خونجەیە و دواتر گەڵا و پەڕەكانی دەكرێنەوە و گوڵێكی جوانیان لێی دەردەچێ، زیاتر لە وەرزی بەهاران و هەندێكی دیكەش لە چواروەزرەی ساڵدا گەشە دەكەن و دەكرێنەوە، بەڵام ئەو گوڵە تەمبەڵە، هەر (5) ساڵ جارێك دەكرێتەوە، واتە تا تەمەنی نەگاتە پێنج ساڵ، ناكرێتەوە، ناوی زانستی ئەو گوڵە (Amorphophallus titanium)یە، كوتركراوەشی ( Titan arumە، دواجار لە ساڵی (2011) لە كۆلێژی (دارتماوت) لە ویلایەتی نیوهامبشەر لە ئەمریكا روێندراوە، ئەمساڵیش زۆربەی قوتابیان و خەڵكی ئەو شوێنە لە چاوەڕوانی كرانەوەی پەڕەكانی بوون، كە لە رۆژی هەینی رابردوو لە تاقیگەی (ئیڤی لینگ) لەو زانكۆیە كرایەوە، ناوێكی دیكەشیان لەم گوڵە ناوە كە ئەویش (گوڵی مردووە)، وەك پێناسەیەك بۆ درەنگ كرانەوەی، درێژییەكەی (7) پێ دەبێت و بۆنێكی ناخۆشیشی هەیە.
Top