جوانی و نەرم و نیانی دەست و قاچ

جوانی و نەرم و نیانی دەست و قاچ
جوانی و ناسكی پێستی دەست و قاچ، چی لە گرنگی جوانی پێستی رووخسار كەمتر نییە، ئەوەندەی پێستی رووخسار لەبەرچاوانە، ئەوەندەش دەستەكانت دیارن، هەر بۆیە تا چەند ناسك و رازاوەتر بن، مانای نەرم و نیانی دەستەكانت دەگەیەنن، تەنانەت دەستەكانت هەمیشە لە نێو كار و ئەركدا بەر هەموو شلە و كردارێك دەبنەوە، ئەوەش كاریگەری خراپی لەسەر پێستی دەست و قاچت دەبێت، وێڕای ئەوەی لەگەڵ بەسەرچوونی تەمەنیش قلێشە و چرچ و لۆچی پێستی دەستیش دەردەكەون. چەندین رێگا و گیراوە و نەشتەرگەری هەن تا دەستەكانت زیاتر نەرمتر و ناسكتر بكەن، بەڵام هەندێكیان گرانبەها و تێچوویان زۆرە، چاكترە سادەترین رێگەبگریتە بەر و بە دەستەكانی خۆتەوە ئەنجامیان بدەیت، سادەترین رێگەش لەلایەن گۆڤاری (وۆمن هێلز ماج)، روون كراوەتەوە، كە گیراوەیەكی سرووشتی و سادەیە و كاریگەری باشی لە جوانتركردنی پێستی دەست و قاچت دەبێت، ئەو گیراوەیەش بریتییە لە : كەوچێك شەكر و بڕێك دەرمان چای دارچین و كەوچكێك رۆنی زەیتوون)، هەر سێ كەرەستەكە تێكەڵ یەكتر بكە، تا دەبێتە هەویر، پاشان لە دەستت و قاچت بدە، بۆ ماوەی (15) خولەك بهێڵەوە و تا پێستی دەستت، پێكهاتەی ماددەكان وەردەگرێت و پاشان بە ئاوی شلەتێن دەست و قاچت بشۆ، وا باشە هەفتانە (3) جار ئەو هەنگاوە دووبارە بكەیتەوە و دوای ماوەیەك ئەنجامێكی سەرنجڕاكێش لە جوانی و ناسكی دەست و قاچت دەبینیت.
Top