بیرۆكەكان بۆ تازەكردنەوەی دیكۆری ماڵەكەت

بیرۆكەكان بۆ تازەكردنەوەی دیكۆری ماڵەكەت
هەموو شێوازێكی دیكۆری ماڵ، بۆ ماوەیەك دەمێنێت و دواتر كۆتاییان دێت، ئەگەر لە رووی داراییەوە لە تواناتدا نەبوو دیكۆرەكە نوێ بكەیتەوە، دەتوانیت شێوازێكی دیكە هەڵبژێریت، یان گۆڕانكاری لە دیكۆرەكەت بكەیت، بەبێ ئەوەی هەست بكەیت كە دیكۆری پێشووە، ئەمەش بە چەند بیرۆكەیەك كە لە خوارەوە ئاماژەیان پێدەكەین:
- ئەو كەرەستەو كەلوپەلانەی كە كارت پێیان نییە، یان هەست دەكەیت چ گرنگ نین، دەتوانی لایان بدەیت تا شوێنەكە بۆ دیكۆرەكەت زیاتر بكرێتەوە، ئەوكاتە هەست بە گۆڕانكاری دەكەیت.
- كەرەستەو كەلوپەلە دووبارەكان ساغ بكەوە، واتە ناكرێت لەدیكۆری ماڵدا، دوو یان سێ كەرەستەو كەلوپەلی هاوشێوە هەبن، چونكە دەبێتە تێكدانی دیكۆرەكە.
- گۆڕینی رەنگ و نەخشی دیوارەكان، گۆڕانكاری گەورە لە دیكۆرەكەت دەكەن، تۆش هەوڵی گۆڕین و تازە كردنەوەیان بۆ بدە.
- دەتوانی سوود لە كەرەستەكانی پێشووت وەربگریت، كە وەك دیكۆرێكی كلاسیك بەكاریان بهێنێت، وەك: مێز و تاخم كورسی و وێنە و كاتژمێرەكانی پێشوو.
- ئێكسسوارو كەرەستەكانی هەڵواسراوی سەر دیوار و دانراوی سەر مێز و بەشەكانی دیكەش ماڵەكەت بە جوانی و رێكی هەڵبژێرە، تەنانەت جار جارەش گۆڕانكاری لە شوێنەكانیان بكەیت، دیكۆرێكی دیكەت بۆت دەڕەخسێنێت.
- رووناكی و گلۆپ و كەرەستەی بریقەدار لەنێو دیكۆری ماڵدا گرنگیی خۆیان هەن، تادەتوانی با دیكۆرت رووناك بێت، چونكە ئەگەر تاریك بن، تەنانەت ئەگەر دیكۆرەكەشت جوان و شایستە بن، ئەوەندە بە جوانی دەرناكەون.
- جارجارە هەوڵبدە بۆیە لە دیكۆر و دیوارەكانی ماڵەكەت بدەیت، تەنانەت بۆیەكردنەوەی كەرەستەو كەلوپەلەكانیش دیكۆرێكی تازەت بۆ دەردەكەوێت.
Top