لەوە خۆشتر نییە لە كەشێكی فێنك و كەشێكی خۆشدا لەسەر جۆلانەیەك بیت و هێواش هێواش بێیت و بچیت، كە تەزوو بە هەموو هەست و جەستەت دەهێنێت، ئەی ئەگەر لە شوێنێك بیت كە بەرزترین لوتكە چیا بێت یان پێت بگوترێت ئێرە لێواری جیهانە، ئاخۆ دەتوانی لەو شوێنەدا جۆڵانی بكەیت، ئەوەی دەیبینن بە ترسناكترین جۆڵانێ دادەنرێت، چونكە لەسەر بەرزایی (78) مەترەوە دانراوە، ئەو ماڵە بچووكە بریتییە لە یەكەی چاودێری بوومەلەرزەی (لاكازا دێل ئاربۆل- Casa del Arbol)ە، دەكەوێتە دانیشتگەی (بانۆس) لە وڵاتی ئیكوادۆر، لەم شوێنەدا شوێنی گڕگان هەیە بە ناوی (تۆنگور هاوا)یە، دۆڵەكەی بەردەم ئەو ماڵە ئەوەندە بەرزە بە لێواری كۆتایی جیهان دادەنرێت، جۆڵانێكەش لە دارێكەوە بەستراوەتەوە و كاتێك بەرەو پێشەوە دەچیت، وادەزانیت بە ئاسماندا دەفڕیت و زۆربەی ئەوانەی لەم شوێنەدا جۆڵانی دەكەن، لەگەڵ هەر جوولەیەك مەرگیان دێتە پێش چاو، لەوەی نەوەك گوریسی جۆڵانێكە بپچڕێت.