گەشبینی و سادەیی زیاتر جوانترت دەكەن

گەشبینی و سادەیی زیاتر جوانترت دەكەن
جوانیت بەندە بە چەند سێكتەرێكەوە، هەر تەنیا ئەوە نییە جلێكی جوان و ماكیاژێكی پڕ رەنگ بكەیت، بەڵكو چەندین هۆكاری دیكەش هەن كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر جوانیت هەن، یەكێك لەو هۆكارە كاریگەرانە شێوازی ژیانی تایبەتی و رەفتاركردن و بیركردنەوەتە، چونكە هەموو ئەوانە جەستە و دەروون زیاتر فەراهام دەكەن و بەمەش كاریگەری بۆ دەرەوە دەبێت و جوانتر دەبیت، ئەوانەی خوارەوە كۆمەڵێك هەنگاون و پەیڕەویان بكە تا جوانتر و گەشاوەتر بیت:
- واز لەو كارانە بێنە كە ئەوەندە پێوەیان خەریكیت و ئەنجامەكانیشیان بە هەڵە بۆت دەگەڕێننەوەو ئەمەش مانای بێزاری و بێتاقەتیت دەدات، بۆیە بۆ كاتێكی دیكەیان دوابخە.
- ئەو كەسانی بێزارت دەكەن و بۆنەتە مایەی ئەزەیتدانت، هەوڵدە لە خۆتیان دوور بكەیتەوە و تەنیا نزیكی ئەو كەسانە بە كە هاوسۆز و بەرژەوەندی یەكترتان مەبەستە.
- بیر لە رابردووی ناخۆش مەكەرەوە، ئەوەی رۆیشت با بۆ رابردوو بێت، گرنگە لە ئێستاوە كار بۆ داهاتووت بكەیت، هەنگاوەكانیش بە بەرنامە دارێژی ئەنجام بدە.
- متمانەت بە خۆت بێت و مەهێڵە شكستەكان بەسەرتدا زاڵ بن، ئەوەی روودەدەن بە سادەیی وەریان بگرە و بیر لە هەنگاوی پاشان بكەرەوە.
- هەمیشە مەهێڵە تەنیا بیت، تەنیا ئەو كاتانە نەبێت كە پێویستت بە پشووە، چونكە تەنیا بوون وادەكات زۆر بیر بكەیتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی بێزاری و خەمۆكیت.
- گرنگی بە خۆت بدە و جلی شایستە و كاتەكانت دیاری بكە، هەمیشە گەشبین بە، تەنانەت ئەگەر كێشە و ناكۆكیشت هەبوون، بە كێشەیەكی كاتی وەریانبگرە.
- هەروەها هەوڵدە خۆت لە توڕە بوون و هەڵچوون بە دوور بگریت، با هەردەم دڵ و دەروونت ئارام بیت، هاوكاری و هاوسۆزی كەسانی دیكەش بە.
Top