رەنگی زێڕین و زەرد بۆ دەستبەندی مەچەكی كچان

رەنگی زێڕین و زەرد بۆ دەستبەندی مەچەكی كچان
گەلێك ئێكسسواری هەمە چەشن هەن، هەموویان لە دەست و مەچەكی كچانەوە جوان دەبن، تەنانەت هەر رەنگ و شێوازێك جێی سەرنجە كاتێك كچانی دڵ بە هەستەوە لە دەستیان دەكەن، مۆدی پێشووی ئێكسسوارەكان، جیاواز بوون لەوانەی ئێستا، چونكە ئەوەی هەنووكە هەن، گۆڕانكاری لە شێوازەكانی كراوە و نەخشی دیكەی بۆ دانراوە، ئەگەر دەستبەند و بازن وەربگرین، كە دوو جوانترین ئێكسسواری كچانەن، لە دەست دەخرێن، جیاوازی نێوان دەستبەند و بازن ئەوەیە، كە دەستبەند بۆ هەموو كات لەدەست ناكرێ، بەڵام بازن دەتوانی هەموو كاتێك دەستەكانت رازاوە بكەن، دەستبەند لە بازن گەورەتر و لایەكیشی تەواو نەكراوە، تا بە ئاسانی لە دەست بكرێن و زیاتر شێوەی پانە و پێچەوانەی بازن كە باریكە، ئەو رەنگانەی بۆ ئەو ئێكسسوارانە دادەنرێن جۆراوجۆرن، دەبێ بزانیت كە چ جۆرە رەنگێك شیاوە و لەگەڵ رەنگی پێستت دەوەشێتەوە، بەڵام ئەوەی پسپۆران دەڵێن : جوانترین رەنگ بۆ بازن و دەستبەند، رەنگی زێڕین و زەردە، بە تایبەت ئەگەر زەردەكە تۆخ بێت و بەبریقەش بێت.
Top