بێ ئارایشت جوانیت!
October 9, 2016
رەنگا و ڕەنگ
بۆ نموونه خه‌وی پێویست كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر جوانیی پێستی خانمان هه‌یه، واته ٦-٨ سه‌عات خه‌وی شه‌وانه پێویسته و خواردنه‌وه‌ی ئاو و پارێزكردن له خورادنه‌وه كحوولییه‌كان و نزمبوونی رێژه‌ی شه‌كر له جه‌سته‌دا روخسارێكی جوان و روونتان پێ ده‌به‌خشێت. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ به‌بێ كرێم و مه‌وادی جۆراوجۆری ئارایش پێستتان جوان ده‌ركه‌وێ، پێویسته پێست خاوێن رابگرن و رۆژانه دوو جار به ئاو و سابوون بیشۆن. برۆ یه‌كێك له گرنگترین به‌شه‌كانی رووخساره و كاریگه‌ریی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر جوانیدا هه‌یه، بۆیه ده‌بێ گرنگی به برۆیهكانتان بده‌ن و مووه زیاده‌كان به شێوه‌یه‌ك ده‌ربێنن كه له‌گه‌ڵ روخسارتان بگونجێ .
خانمان پێوسته ئاگاداری خواردنه‌كه‌یان بن، چونكه خواردن كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر جوانیی روخسار هه‌یه. خواردنی یه‌ك دانه میوه پێش نانخواردن سوودمه‌نده و یارمه‌تیده‌رتانه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێست و روومه‌تێكی روون. پێش ئه‌وه له‌سه‌ر شێوازی بڕینی قژتان بڕیار بده‌ن و دڵنیا بن كه ئایا ئه‌و ستایله‌ی هه‌ڵتانبژاردووه له‌گه‌ڵ باڵا و روومهتتان گونجاوه یاخود نا؟ خانمان ده‌بێ بیزانن قژی جوان و ته‌ندروست ٦٠% مسۆگه‌ر ده‌كات، بۆیه پێویسته ئه‌م جوانییه بپارێزن و هه‌فتانه یه‌ك جار بۆ شێداركردنی قژ سوود له ماسكی تایبه‌ت به قژ وه‌ربگرن.
باس‌نیوز
