بێ ئارایشت جوانیت!

بێ ئارایشت جوانیت!
هه‌ندێك له‌و خانمانه‌ی رۆژانه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ ئیش ده‌كه‌ن له‌ ئارایشتكردنی به‌رده‌وام ماندوو ده‌بن، هاوكات حه‌زیان لێیه‌ هه‌میشه‌ جوان ده‌ركه‌ون. شاره‌زایانی بواری جوانكاری پێیان وایه‌ راسته‌ ئارایشتكردن له‌ جوانیی خانماندا كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه‌، به‌ڵام خانمان به‌پێی جوانیی سروشتی خۆیان ده‌توانن به‌بێ ئارایشتكردنیش هه‌میشه‌ جوان ده‌ربكه‌ون.
بۆ نموونه‌ خه‌وی پێویست كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر جوانیی پێستی خانمان هه‌یه‌، واته‌ ٦-٨ سه‌عات خه‌وی شه‌وانه‌ پێویسته‌ و خواردنه‌وه‌ی ئاو و پارێزكردن له‌ خورادنه‌وه‌ كحوولییه‌كان و نزمبوونی رێژه‌ی شه‌كر له‌ جه‌سته‌دا روخسارێكی جوان و روونتان پێ ده‌به‌خشێت. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ به‌بێ كرێم و مه‌وادی جۆراوجۆری ئارایش پێستتان جوان ده‌ركه‌وێ، پێویسته‌ پێست خاوێن رابگرن و رۆژانه‌ دوو جار به‌ ئاو و سابوون بیشۆن. برۆ یه‌كێك له‌ گرنگترین به‌شه‌كانی رووخساره‌ و كاریگه‌ریی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر جوانیدا هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێ گرنگی به‌ برۆیه‌كانتان بده‌ن و مووه‌ زیاده‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌ربێنن كه‌ له‌گه‌ڵ روخسارتان بگونجێ .
خانمان پێوسته‌ ئاگاداری خواردنه‌كه‌یان بن، چونكه‌ خواردن كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر جوانیی روخسار هه‌یه‌. خواردنی یه‌ك دانه‌ میوه‌ پێش نانخواردن سوودمه‌نده‌ و یارمه‌تیده‌رتانه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێست و روومه‌تێكی روون. پێش ئه‌وه‌ له‌سه‌ر شێوازی بڕینی قژتان بڕیار بده‌ن و دڵنیا بن كه‌ ئایا ئه‌و ستایله‌ی هه‌ڵتانبژاردووه‌ له‌گه‌ڵ باڵا و روومه‌تتان گونجاوه‌ یاخود نا؟ خانمان ده‌بێ بیزانن قژی جوان و ته‌ندروست ٦٠% مسۆگه‌ر ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م جوانییه‌ بپارێزن و هه‌فتانه‌ یه‌ك جار بۆ شێداركردنی قژ سوود له‌ ماسكی تایبه‌ت به‌ قژ وه‌ربگرن.



باسنیوز
Top