ئافرەتێک کێشی 178 کیلۆیە و بووەتە نمایشکاری جلوبەرگ

ئافرەتێک کێشی 178 کیلۆیە و بووەتە نمایشکاری جلوبەرگ
ئافرەتێکی بەریتانی، کێشی لەشی 178 کیلۆگرامە، بەڵام ئەو کێشە زۆرەی، ڕێگری لە کارەکانی ڕۆژانەی نەکردووە و نمایشی جلوبەرگ دەکات.
سارا ڕۆت، ئافرەتێکی تەمەن 30 ساڵی بەریتانییە، بەھۆی کێشە زۆرەکەی، ناوبانگی پەیدا کردووە و ئێستاش بووەتە نمایشکاری جلوبەرگ، بەھۆی ئەوەی بەناوبانگ بووە، نایەوێت کێشی لەشی دابەزێنێت
پزیشکە تایبەتەکانی سارا پێیان گوتووە، کە دەبێت کێشی لەشی دابەزێنێت، چونکە قەڵەوی ھۆکاری تووشبوون بە چەندین نەخۆشییە، بەڵام تا ئێستا سارا گوێی بە گوتەی پزیشکەکانی نەداوە و ھەوڵی کێش دابەزاندنیش نادات.
سارا، کە ئێستا کێشی لەشی 178 کیلۆگرامە، لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی جلوبەرگ کار دەکات و نمایشی جلوبەرگەکانیان دەکات، بەھۆی کێشە زۆرەکەی، بە جیاوازی دەردەکەوێت و لە وڵاتەکەی ناوبانگی پەیدا کردووە.
ئەم ئافرەتە بەریتانییە، بە ماڵپەڕە مەگەزینەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە: "بۆیە کێشی لەشم دانابەزێنم، دەترسم ئەگەر کێشی لەشم کەم ببێتەوە، نەتوانم وەک ئێستا نمایشی جلوبەرگ بکەم و ناوبانگیش لەدەست بدەم".

باسنيوز
Top