پێنج لە جوانترین شێوەکانی ئایلەنێر

پێنج لە جوانترین شێوەکانی ئایلەنێر
ایلەنێری چاو ڕێگایەکە بۆ گۆڕینی چاوەکانت بۆ شێوەیەکی خەیاڵی و سەرنجڕاکێش، بەڵام پێویستە بەپێی شێوەی چاوەکانت ئایلەنێر بۆ چاوەکانت بکێشیت، چونکە چاوەکانت بەپێی خڕی و باریکی و گەورەی و بچوکی دەگۆڕێت.
ڕەنگە سەرەتای کێشان و بەکارهێنانی ئایلەنێر کەمێک گران بێت و نەتوانیت بە ئاسانی بەکاریبهێنیت، بەڵام ئەگەر بەردەوام بیت و ڕاهێنانی لەسەر ئەنجام بدەیت دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە چاوەکانتی پێ بڕازێنیتەوە.
بەناوبانگترین شێوەکانی ئایلەنێر
1-کێشانی هێڵی سەرەوە، کە یەکێکە لە ئاسانترین شێوەکان و لە گۆشەی ناوەوەی چاوەکانەوە دەستپێدەکات بۆ بەشی کۆتایی واتە بەپێی هێڵی برژانگەکان.2-هێڵی پشیلەی کە شێوازێکی دراماتیکی دەدات بە چاوەکانت و خەیاڵی دەردەکەویت، بەهەمان هەنگاوەکانی پێشوو دەکێشرێت بەڵام کۆتاییەکی کەمێک زیاتر دەڕوات وەک کلکی ماسی.3-دیاریکردنی گۆشەی دەرەوەی چاوەکان وەک وێنەکە، چاوەکانت دادەخەیت و بەشی دەرەوەی گۆشەی چەپ و ڕاست دەکێشیت، دواتر بەشی سەرەوەی ناوەوەی چاوەکانت.4-کێشانی هێڵی ئایلەنێر بە چواردەوری چاوەکانتدا، واتە بەشی سەرەوە و خوارەوە، دەتوانیت کۆتاییەکەی درێژ بکەیتەوە بەپێی خواست.5-دیاریکردنی هێڵەکان بەشێوەیەکی کراوە، واتە کێشای هێڵی بەشی سەرەوەی پێڵووی چاو و کۆتای بەشی خوارەوە و کردنەوەی وەک وێنەکە.


خەندان
Top