كراسی بووكانی پاییز

كراسی بووكانی پاییز
گەیشتین بە وەرزی پاییز، ئەو وەرزەی گەڵای دارەكان هەڵدەوەرێن لە نزیك باوەشی داری دایكیان دەمێننەوە و كزە بای ئەو وەرزەش بە نەرم و نیانییەوە بەرەو روومان دێ، كچانیش وەك گەڵای دارەكان، دەبێ مۆدەكانی پێشوویان هەڵوەرێنن و بەرەو مۆدی تازە رێگە بگرن، چونكە جوانی ئەو وەرزە لەگەڵ رەنگ و ئەوین و ناخدا تێكەڵی هەستەكانمان دەبێ، خانمانی بووكیش ئەوانەی نیازیان وایە لەم وەرزەدا ببن بە شۆخێكی نێو ئاهەنگەكەیان، دەبێ جلەكەیان لە كراسەكانی مۆدی پاییز بێ، كە ساڵانە مۆدەیەك دەهێننە ئاراوە تا خانمان پێی دڵخۆش بن، بۆ پاییزی ئەمساڵیش پسپۆران روویان لە كراسی شێوەی كلاسیك كردووە، تا لەم وەرزەدا كلاسیك بكەن بە مۆدێرن، ئەو كراسەی بووك، پڕە لە نەخش و نیگاری جۆراوجۆر، بە پێچەوانەی كراسی بووكی وەرزی هاوین و بەهار، كە زیاتر سادە بوون، ئەمجارەیان بە نەخشی گوڵدار و نەخشی زەق، سەراپای كراسەكەیان داپۆشیوە، لە سەرەوەش بە زنجیرەیەك لە ئێكسسواری زیوو، هەروەها قوماشی رەنگی زیوی، سینگ و بەرۆكی رۆكەش كراوە، لە سەرەوە تەسك و لە خوارەوەش كراوە، جوانی جەستە و كراسەكە لەگەڵ پشتێنێكی بریقەداریش دەتكاتە بووكێكی شۆخ و شەنگ.
Top