لاینەری چاو، بەشێكی گرنگە لە ماكیاژی چاو، ئەگەرچی ماكیاژێكی شایستەت بۆ چاوەكانت كردبێ، بەڵام كە لاینەری نەشیاوت بۆی دانا، ماكیاژەكە چ ئەوەندە جوان نابێت بەرامبەر ئەگەر ماكیاژی چاو بە لاینەری جوانەوە بێت، لاینەری سەرەوە و خوارەوەی چاو هەمیشە جێگەی سەرنجە. هەوڵبدە هەردەم هێلەچاو (لاینەر) راست بێت و لار و لۆچی نەبێ، دەتوانی بەسەر ئەو كارە زاڵ بێت لە كاتی لاینەر كردنی چاو، چاوەكانت دامەخە و تا بە تەواوی هێلەچاوەكە بكێشێت و بەبێ ئەوەی خوار و لار بێت، بە تایبەت لاینەری خوارەوە، كە بە تایبەت لەلای هەردوو چێوەچاوی دەرەوە و ژوورەوە، مەهێڵە لە راستە هێڵی خۆی لابدات و لە دەستت دەربچێت، چونكە خوار و خێچی لاینەری چاو، ماكیاژی چاوت تێكدەدات و ئەوەندە شیاو و بەرچاو نابێت. لە بارەی رەنگی لاینەرەوە پسپۆران دەڵێن : بەكارهێنانی رەنگی كراوە وەك : سپی و رەساسی و شین، جێگەی سیحر و جوانی چاوەكانت دەگرێتەوە، واباشە دوور بكەویتەوە لە بەكارهێنانی رەنگی تۆخ وەك : رەش و قاوەیی، چونكە ئەو دوو رەنگە، رەنگی چاوت دەبەن و ئەوەندەش كاریگەر نابێت لە شێوەی ماكیاژی چاوەكانت