دیكۆری ماڵەكەت تا جوان و سەنگین بێت، ئەوەندە مانای كارامەیی و دەست رەنگینیت دیار دەكەن، هەموو هەنگاوێك لە كارەكانی دیكۆردا جێگەی بایەخن، دەتوانی بە كەرەستە و كەل و پەلی گەورە و بچووك شێوازی دیكۆری ماڵەكەت رازاوەتر و بە ئەمەك بكەیت، دوای ئەوەی كە كەرەستە و كەل و پەلەكانت جێگیر دەكەیت، ئەو كاتە دەبێ بیر لە رازاندنەوەی هەموو بەشەكان بكەیتەوە، لەوانە، زەوی و دیوار و سەرەوەی ماڵەكەت، كە ئەوانیش هاوشێوەی ژوورەكان و سەر كەرەستەكان رازاوە بن، بۆ ئەو مەبەستە دەتوانی بە وێنە و نەخش و تابلۆی جۆراوجۆر ئەو شوێنانە داپۆشیت، تا ببێتە مۆدەیەكی نایاب لە جوانی دیكۆری ماڵەكەت، بۆ هەر شوێنێك بە شێواز و رەواڵەتی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا بكە، بۆ نموونە : لە ژووری دانیشتن و میوان، هەوڵبدە تابلۆی جوان و بە نرخ دابنێت، لە ژووری نووستن، وا جوانە وێنەی كەسەكانی ماڵ هەبێت، لە ژووری منداڵەكانیش، وێنەی كارتۆنی و كەسایەتییەكانی منداڵان هەبن، هەروەها لە ژووری چێشت، وێنەی خواردن و سەوزە و میوە لە دیوارەكان بدە، هەندێ شوێنێش پێویستیان بە نەخشە، وەك ژووری گەرماو، یان بالكۆنەكان، لەگەڵ هەموو ئەو هەنگاوانە، دەوانی سەرەوەی ماڵەكەت بە نەخشی بازنەیی یان وێنەی جۆراوجۆر رەنگین بكەیت.