چارەسەری قڵیشان و وشکبوونەوەی دەستەکان لە پایزدا

چارەسەری قڵیشان و وشکبوونەوەی دەستەکان لە پایزدا
لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز بەهۆی گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا پێستمان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ڕەنگە تووشی قڵیشان و وشکبوونەوە ببێت بەتایبەتی ئەو کەسانەی زۆر هەستیارن یان خودی خۆیان پێستیان وشکە.
هەمیشە دەست و پەنجەکان بەهۆی بەرکەوتنی زیاتری بە ئاو و بەکارهێنانی لە وەرزی پایزدا زیاتر ڕووبەڕووی قڵیشان و وشکبوونەوە دەبێت، پێویستە خزمەتی بکەیت و هەندێک پێکهاتەی سروشتی بۆ بەکاربهێنیت لە ماڵەوە بۆ ئەوەی بە خێرای چارەسەری ئەو قڵیشان و وشکبوونەوەی دەست بکەیت.
پێکهاتەکان
10 هێلکە
ئارد
کەوچکێک گلیسرین
کەوچکێکی گەورە هەنگوین
ئەم پێکهاتانە تێکەڵ بکە و بیخەرە دەفرێکەوە لە ساردکەرەوە هەڵیبگرە، لەدوای تەواوبوونی کارەکانی ماڵەوە لە پێستی دەستی بدە.

خەندان
Top