ئاشنای ئەو وێنە سەیرانە بە !

ئاشنای ئەو وێنە سەیرانە بە !
ئەگەر سەیری ئەو وێنانە بكەی، رەنگە ترسناك بن، بەڵام لە هەمان كاتیشدا شێوەیان سەرنج راكێشە، لەوانەشە خەڵك بپرسن ئەوە شێوەی چییە و چ وەحشێكە ! ئەوانەی ئەو گیاندار و باڵندە بچووكانەن، رۆژانە بەسەر سەر و دەم و چاومان دەكەون، یان ئەوانەن كە رۆژانە بەرچاومان دەكەون، لەلایەن وێنەگرێكی بەریتانی بە ناوی (گریك وارفۆرد)، چەندین وێنەی نزیكی چەند مێش و مەگەزێكی گرتووە، كە زیاتریش ئامێری زوومی كامێرای بەكارهێنانەوە، وێڕای ئەوەی وێنەكە چەندین جار لە خۆی زیاتر گەورە كراوەتەوە، مەبەستی ئەو وێنەگرە لەوەیە كە چیتر لە مێش و مەگەز نەترسین، بە تایبەت ئەوانەی لە ماڵەكان و شوێنی كاركردنمان دەبینرێن وەك : پەپوولە ،پمێشووڵە، هەنگ، تەیارۆكە و هتد
Top