پسپۆرانی جوانكاری ئەسپی خۆیان تاو داوێن و مۆدەی ساڵی داهاتووی زۆربەی ستایل و نەخش و دیزاینی جل و بەرگی داهاتوو دیاری دەكەن، ئەو هەنگاوە وەك پێشهاتەیەكی مۆدەیە كە ساڵانە لە وەرزی پاییزدا مۆدی ساڵی دیكە هەڵدەبژێرن، تا لە ئێستاوە كچان و خانمان خۆیان بۆ ئامادە بكەن و بتوانن یەكێك لەو جلە تازانە بۆخۆیان دەستبەری بكەن و لە ئێستاوەش چاویان لەسەربێت. جلی بووك، خەونی زۆربەی كچانە، تا لە رۆژی ئاهەنگیاندا جلێكی نایاب لە جوانیدا لەبەر بكەن و سەرنجی هەمووانیش رابكێشێت. جلی بووك نەك ساڵانە گۆڕانكاری بەسەردا دێ، بەڵكو جلێكی وەرزییە و هەر وەرزەی مۆدەیەك لە جلی بووك دەردەكەوێ، لە مۆدی تازەی جلی بووكدا، زیاتر جلەكەكە بەبێ نەخشە و لە ستایلدا سادەیە، شێوازێكی ناسكی هەیە، بەشی سەرەوەی بەرۆك بە پەڕ پەڕەیە و ناوقەدیشی تەسك و نەخشێكی هەیە، وەك ئەوەی بەسترابێت، بەشی خوارەوەشی سادەیە و هیچ جۆرە نەخشێكی تێدا دانەنراوە، ئەوەش وادەكات كە جلێكی نایاب و رازاوە بێت، بە تایبەت بۆ ئەوانەی كە دەبنە بووكێكی جوان