چەندین فیلم و چیرۆك و بەسەرهات هەن، دەربارەی ئەو كچانەی كە بەشی سەرەوەی جەستەیان مرۆڤە و بەشی خوارەوەی ماسییە، كە بە شاجوانان، یان فریشتەی دەریا ناسراون، تەنانەت چەندین بڕوا و مەزەندەی كۆن هەبوون، ئاماژەیان بۆ بوونی ئەو فریشتانە دەكرد، دواجار هەموویان هەڵە دەرچوون و ئەو فریشتانە نین لە سرووشتدا، بەڵام ئەوەی سەیرە ئێستا لە كەنارەكانی وڵاتی فەڕەنسا، ئەو حاڵەتە بۆتە دیاردەیەكی راستەقینە، كە بە وەرزش و هونەری فریشتەكان ((mermaiding ناسراوە، ئەو كارە تازەیە بۆ ئامادەكاری و دروستكردنی فریشتەكانی دەریایە، كە كۆمەڵێك كچانی شۆخ و شەنگیان هێناوە، قاچەكانیان بە جلی ماسی داپۆشیوە و وەرزش و مەلەیان پێدەكرێت، تا هەمیشە لەسەر لێواری دەریا و نێو ئاوەكانی ئەو وڵاتە دەربكەون و ببنە جێگەی سەرەنجی گەشتیاران و خەڵك. مەرجەكانی ئەو مەلەزانانەش بۆ ئەوەی ببن بە فریشتەی دەریا، دەبێ جلی كلكە ماسی لەبەر بكەن، هەروەها بتوانن چاوەكانیشیان كراوە بێت، كاتێك مەلە دەكەن.