هەڵبژاردنی ئێكسسواری دروست و هەڵە

هەڵبژاردنی ئێكسسواری دروست و هەڵە
ئێكسسوارەكان هۆكاری دووەم و یاریدەرن بۆ زیاتر جوانكردن و رازاوەكردنی جەستە و لەش و لارت، هەمیشە ئافرەتان و كچان بەبێ ئێكسسوار نابن و ناكرێت لە بەشەكانی جوانیدا فەرامۆش بكرێن، بە تایبەت ئەگەر كۆمەڵێك ئێكسسواری درەوشاوە و گەشاوەت بوێت، پێویستە شێواز و مۆدی دروستی ئێكسسوارەكان هەڵبژێریت، تا لە هەڵەكانی ئێكسسوارەكانەوە بە دوور بیت، ئەوانەی خوارەوە چەند زانیارییەكی تایبەتن بە ئێكسسوارەكانەوە، سوودی لێی وەربگرە : هەوڵدە لە شێوازی كوێر بوون دوور بكەویتەوە، واتە ئەگەر باڵات كورت بوو یان لاواز بوویت، نابێ جەنتایەكی گەورە بە مل و دەستەوە بكەیت، یان گوارە و بازنی گەورەت لەبەر بكەیت، چاكترە هاوشێوە بن و با ئێكسسوارەكانت بچووك بن، هەروەها پێچەوانەش راستە، بۆ ئەوانەی قەڵەو و باڵابەرزن، ناكرێت ئێكسسواری بچووك هەڵبژێرن. ئەگەر رووخسارت باریكە، نابێ چاوێلكەیەك لە چاو بكەیت، گەورەبێت، بەڵكو هاوشێوەی رووخسارت بێت. گرنگە ئەوە بزانیت كە نابێت كۆمەڵێك ئێكسسوار لە شوێنێكت بدەیت، وەك (3 یان 4) جۆرە بازن لە دەستەكانت بێت، بەڵكو (1 یان 2) شێواز گونجاوە. ئەوانەی ملیان كورتە، نابێ ملوانكەی تەسكت لە مل بێت، بەڵكو با كراوە بێت، هەروەها پێچەوانەش راستە.
Top