ئاگاداری هەڵەکانی بەکارهێنانی کرێمی ئەساس بن
October 3, 2016
رەنگا و ڕەنگ
چەند ڕەفتارێک دەبێتە هۆی ناشرینکردنی کرێمی ئەساسی دەموچاو
1-بەکارهێنانی بڕێکی زۆری کرێم بۆ دەموچاو، یەکێکە لە هەڵە دیارەکان، هەرگیز بیرلەوە مەکەرەوە کە واهەستبکەیت ئەگەر بڕێکی زۆر کرێم بەکاربهێنیت ئەوا نیشانە و عەیبەکانی دەموچاوت دەشارێتەوە جوان دەبیت، بەپێچەوانەوە.
2-بەکارهێنانی ڕەنگی کرێمی نەگونجاو لەگەڵ پێست کارێکی هەڵەیە، پێویستە ڕەنگی تەواو گونجاو لەگەڵ ڕەنگی پێست بەکاربهێنیت، ئەگەر هاتوو ئەسمەر بیت و کرێمی ڕەنگ سپی بەکاربهێنیت شێوازێکی زۆر ناشرین بە ڕووخسارت دەدات و بەپێچەوانەشەوە.
3-جۆری پێستەکەت چەورە وشکە یان ناوەندە، پێویستە زۆر بە ئاگابیت لەو کرێمە ئەساسەی بەکاریدەهێنیت لەگەڵ جۆری پێستدا بگونجێت، چونکە ئەگەر چەور بێت و کرێمی چەوریش بەکاربهێنیت پێست زیاتر چەور دەکات و دەبێتە هۆی زیپکە و بەپێچەوانەشەوە زیانی هەیە.
4-بەکارهێنانی دەست بۆ بڵاوکردنەوەی کرێمی ئەساس هەڵەیەکی باوە، لەهەمانکاتدا دەبێتە هۆی دەرخستنی ڕوخسارت بەشێوەیەکی ناشرین هەر بۆیە ئیسفەنجی تایبەت یان کەوچکی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی کرێمی ئەساس بەکاربهێنیت باشترە.
5-بڵاوکردنەوەی کرێمی ئەساس بەشێوەیەکی یەکسان و ڕێک بەسەرجەم بەشەکانی ڕوخسارتدا، نەکەی بە تێکەڵی بەهەوەسی خۆت بڵاویبکەیتەوە.
6-هەمیشە هەوڵبدە پێش بەکارهێنانی کرێمی ئەساس دەموچاوت پاک شتبێت و پڕایمەر بەکاربهێنیت باشترە، واتە ئامادەبێت پێستەکەت.
خەندان
