رێنماییەكان بۆ مۆدی برۆی پڕ

رێنماییەكان بۆ مۆدی برۆی پڕ
جاران مۆدی برۆی باریك و یەك تەڵ بوو، ئەو شێوازە چەند ساڵێك بەرگەی گرت و مایەوە، تا دوای ئەوەی تاتوو پەیدا بوو، ئینجا ئەو شێوازە بەرە بەرە لەناوچوو، تا گەیشتە ئە و قوناغەی كە برۆی ئەستوور و پڕ باو بێتەوە و مۆدی كلاسیك یان مۆدی كەنداو بێتە كایەوە، ئەگەرچی هەندێ لە خانمان برۆیان باریكە و دەیانەوێ بە ئەستوور و پڕی دەربكەوێ، دەتوانن ئەو رێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بكە : سەرەتا فڵچەی ماسكارا( brow tricks comb) بەكاربهێنە، یان ئاساییە ئەگەر فڵچەیەكی تازەی ددانیش بێت، بۆ كرانەوە و كەوانە كردنی برۆت، تا شێوەی كەوانەكەی بزانیت. پاشان شێوەی برۆت دیاری بكە، ئەوەش بە بەكارهێنانی كۆتایی فڵچەی ماكیاژ، كە فڵچەكە بە درێژایی لووتت دابنێ تا ئەو شوێنە بدۆزیتەوە كە برۆت لەوێوە دەست پێدەكات و دەردەكەوێ، پاشان شوێنە دەستی فڵچە بگرە و لەگەڵ لوتت هاوتەریبی بكە، تا ناوەڕاستی چاوت، ئەوكاتە فڵچەكە و برۆت بەر یەك دەكەون، دواتر فڵچەكە لە گۆشەی لایەكی لووت و تەنیشتی چاوت دابنێ، لەوێوە دەزانیت دەبێ برۆت لە چ ئاستێك دەست پێبكات. دواتر مەقەست بەكارهێنە، كە بۆ بڕینی وردە مووی زیاد و ئاڵۆزی برۆت، هەوڵبدە زوو زوو برۆت شانە بكەیت. كاتێك مەبەستتە بۆدرە لە برۆت بدەیت، یان جەلی، پێویستە فڵچەكە تەڕ بكەیت، تا رەنگی بۆدرە و جەلەكە جوانتر دەربكەوێت، بەڵام نابێ لەبیر بكەیت كە رەنگی برۆت دەبێ كراوەتر بێت لە رەنگی پرچت.
Top