گۆڕەپانی كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێل

گۆڕەپانی كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێل
كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل، ساڵانە هەر یەكەو بەپێی بازاڕی خۆی ئۆتۆمبێل بەرهەم دەهێنن، هەندێ جار سەیری شەقامەكان دەكەیت، ئەو ژمارە زۆرە ئۆتۆمبێلە دەبینیت، بیر لەوە دەكەیتەوە ئاخۆ شوێنی وەستانی كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل دەبێ چۆن بێت؟ پڕبازاڕترین براندەكانی ئۆتۆمبێل، كۆمپانیای (هیۆندای)ی كۆرییە، كە بنكەی سەرەكی دروستكردنی دەكەوێتە شاری ئۆڵسان لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتی كۆریا، كە لە ساڵی (1968) دامەزراوە، رۆژانە نزیكەی (34000) كەس كاری تێدا دەكەن، ساڵانەش نزیكەی (1500000) ئۆتۆمبێل بەرهەم دەهێنن، ئەو وێنانەی دەیبینن، پاركی ئۆتۆمبێلە دروستكراوەكانە، كە ئەوەندە گەورەیە چاوت حوكمی بینینی گۆڕەپانەكەی ناكات.
Top