هەنگاوێكی گرنگ و بەسوودە، پارێزگاری لە جوانی و ناسكی پێستت دەكات، بە تایبەت پێستی دەم و چاو كە بە ناسكترین پێست دادەنرێت، هەمیشە لە بیر مەكە لە دوای هەر ماكیاژ كردنێك، پێویستە ماكیاژەكەت لابەریت و ئەو شوێنەی ماكیاژت بۆی كردووە پاكی بكەیتەوە، ئەگینا ئەنجامەكانی بە دڵت نابن و كاریگەری نێگەتیڤیان دەبێت، هەر بۆیە پێویستە ئاگاداری ئەو هەڵانەی ماكیاژ لابردن بیت، تا نەكەویتە داوی هەڵەكانەوە: هەندێ جار بە هۆی پەلە كردنەوە، دەتەوێت ماكیاژەكەت بە زووترین كات لابدەیت، كە زیاتر لە رێگەی هەڵەی ئاراستەوە ئەو كارە بكەیت، بۆ نموونە كاتێك دەتەوێت فڵچە یان ئیسفنج بەكاربهێنێت، پێویستە لە بەشی دەرەوەی رووخسار بەرەو ژوورەوە ئاراستەكانت هەنگاو بنێت، واتە لە گەردن و روومەت و نێوچەوان بەرەو سەر لووت. ئەگەر ماكیاژەكەت كەم بوو، ئاساییە كلینكسێكی تەڕ بەكاربهێنێت، بەڵام ئەگەر ماكیاژەكەت تۆخ و زۆر بوو، پێویستە سەرەتا دەم و چاوت پاك بكەیتەوە و بشۆیت، پاشان ماكیاژەكەت لابدەیت. خەوتن بە ماكیاژەوە گەورەترین هەڵەی جوانیتە، چونكە هۆكارێكە بۆ شێواندانی پێستی رووخسارت، بۆ ئەوانەی وەرزش دەكەن چ لە دەرەوە یان لە ماڵەوە، نابێت پێش و دوای وەرزش كردن ماكیاژ لابدەیت، با ماوەیەكیان نێوان هەبێت.