لە وەرزێکەوە بۆ وەرزێکی دیکە شێواز و ستایلی جلوبەرگەکان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت، لەگەڵ هاتنی وەرزی نوێی پایز لەساڵی 2016 کۆمپانیاکان و بەرهەمهێنانی جلوبەرگیش چەندین شێوازی نوێی چاکەتی خانمانیان داهێناوە و بەشێکیان ئێستا لە بازاڕەکانی جیهان بەدەستدەکەون.بەگشتی چاکەتی پایزە هێندە ئەستور نیە و زۆر تەنکیش نیە، گونجاوە لەگەڵ کەش و هەوای ئەو وەرزەدا، ستایلەکانیش هەندێکیان کورتن و هەندێکیان درێژن و هەندێکیشیان درێژیان ناوەندە، یاخود لەسەر شێوازی هێلەک دروستکراوە
خەندان