شوانی مەڕەكان !

شوانی مەڕەكان !
یەكێكە لە بەهێزترین فیلمە ئەنیمیشنەكانی كارتۆنی، كە چەند ساڵێكە دەركەوتووە و سەرنجی هەمووانی راكێشاوە، ئەو زنجیرە كارتۆنییە باس لە پیاوێكی بەریتانی لادێی بەناوی (بێرنارد) دەكات، كە كۆمەڵە مەڕێكی هەیە، هەردەم بە دەست ئەو مەڕانەوە دەناڵێنێت، هەندێ جاریش كاری باشی بۆ دەكەن، ئەوەی جێی سەرەنجە كە چۆن ئەو فیلمە كارتۆنییە بەرهەم هاتووە، تەنانەت بیرۆكەیەكی سادەی هەیە، ئەویش بە دروست كردنی ستۆدیۆیەكی (4) مەتر چوارگۆشەیی، هەروەها چەند پەیكەرێكی بچووك كە شێوەی مەڕەكان و خاوەن ماڵ و سەگەكەیە، دواتر بە جووڵەی جۆراوجۆر هێواش هێواش وێنەی دیمەكانی سیناریۆكە دەگڕن و پاشان لەیەكتر دەدرێ و دەبێتە فیلمێكی تەواو، بۆ یەكەمین جار لە ساڵی (2007) بەرهەم هێنراوە، لەلایەن داهێنەرێكی فیلمەوە بە ناوی (نیك پارك)ە، وێنەكان روونی ئەو بابەتە زیاتر دەخەننە روو.
Top