ماكیاژی كچەشا و شاژن بۆ چاوەكانت بكە
September 29, 2016
رەنگا و ڕەنگ
1- ماكیاژی چاوی كچە شا و شاژنەكان
- سەرەتا فرمێسك رێژەی چاوانت بە كلی یان قەڵەم رەش بكە، یان دەتوانی رەنگی قاوەیی لێبدەیت.
- پاشان سێبەری قاوەیی بە درێژایی هێڵی برژانگەكان رەنگ بكە و بە تایبەت چیوی چاوەكانت.
- دواتر سێبەری چاوەكانت لە رەنگی بێجی یان پەمەیی كاڵ بكە، بە تێكەڵ كردنی لەگەڵ رەنگی قاوەیی برژانگەكان.
- هەردوولا و ناوەڕاستی برۆكانت بە رەنگی چاوی كاڵ رەنگ بكە، كە باشترە هەمان رەنگی چاوت بێت.
- ماسكارەی چەماوە بۆ برژانگت بەكاربهێنە، بە مەرجێك شێوەی برژانگت چەماوە بێت، واتە برژانگی سەرەوەی بەرەو سەرەوە بچێ و ئەوەی خوارەوەش روویی بەرەو خوارەوە بێت.
2- ماكیاژی چاوی كلیۆپاترا : كلیۆپاترا، ئەو شاژنە جوانە بوو، كە هەموو سەركردەكانی ئەو كاتەی مەست كردبوو، جوانی كلیۆپاتراش لە چاوەكانیدا بوو، كە ماكیاژی چاوەكانیشی بەم شێوازە بوو:
- سەرەتا ناوەوەی چاوەكانت بە قەڵەم و كلی رەش رەنگ بكە.
- پاشان سێبەری رەنگی شینی چاو لە پشتە چاوت بدە، كە بە یەك ئاست و تاك رەنگی شین بێت.
- دواتر هێڵی برژانەگانی سەرەوە بە قەڵەمی هێلكاری چاو رەنگ بكە، رەنگەكەشی شینی كاڵ بێت.
- دوای ئەوەی رەنگی چاوەكانت لە چواردەورەی چیوە چاوەوە و هێلكاری چاو بكە، بەرەو ئاراستەی نێوچەوان، ئەوەش بە بەكارهێنانی قەڵەمی هێلكاری چاو.
- لە كۆتاییدا، بە رێگەی پێخشاندنی ماسكارەوە، برژانگەكانت پڕ و پتەو بكە، بۆ چەند جارێك دووبارەشی بكەرەوە تا ئەنجامەكەی شیاو بێت.
