ئاوێتەیەک چارەسەری هەڵوەرینی قژ دەکات

ئاوێتەیەک چارەسەری هەڵوەرینی قژ دەکات
هەڵوەرینی قژ کێشەی بەردەوامی بەشێکی زۆری خانمانە، کەدەبێتە هۆی دوودڵی و بێزاریان و هەست دەکەن قژیان بەرەو تەنکبوون دەڕوات و ناشرین دەبێت.
بێگومان هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ زۆرن ڕەنگە هەندێکجار پەیوەندی بە تەندروستیەوە هەبێت، هەندێک کات پەیوەندی بە باری دەروونیەوە هەبێت یان خواردنی خۆراکی ناتەندروست.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویست بە بێزاربوون و خەم ناکات، دەتوانیت بەڕێگای سروشتی و بەکارهێنانی چەند پێکهاتەیەک کۆتای بە هەڵوەرینی قژت بهێنێت.
پێکهاتەکان:
نیو کوپ زەیتی زەیتون
نیو کوپ زەیتی بادام
نیو کوپ زەیتی گوێز هیندی
دوو کەپسولی ڤیتامین ئی
سەرجەم زەیتەکان پێکەوە تێکەڵ بکە لە دەفرێکدا و دواتر ڤیتامینەکەی تێبکە، پاشان بیدە لەسەرجەم بەشەکانی قژت و بێخەکەی، لەگەڵ ئەوەشدس مەساجی پێبکە، هەفتانە جارێک ئەم ماسکە بەکاربهێنە، دەبینیت چۆن گۆڕانکاری بەسەر قژتدا دێت و دەگەشێتەوە و هەڵوەرینی نامێنێت.


خه ندان
Top