بەم ڕێکارانە ماڵەکەت جوانتر دەربخە

بەم ڕێکارانە ماڵەکەت جوانتر دەربخە
ھەندێک کەس زۆر گرنگی بە جوان دەرکەوتنی ماڵەکەیان دەدەن و حەز بە گۆڕینی شێوازەکەی دەکەن، بۆیە لێرەدا چەند ڕێکارێک دەخەینە ڕوو، کە بە ئەنجامدانیان، ماڵەکەتان جوان دەردەکەوێت، ڕێکارەکانیش بریتین لە:
ــ دوور بکەرەوە لە بەکارھێنانی ڕەنگی تاریک، ڕەنگی ڕووناک بەکار بێنە، چونکە ژوورەکە گەورەتر دەردەخات.

ــ پێداویستی و کەلوپەلی زۆر لە ژوورێکدا دامەنێ، چونکە دەبێتە ھۆی ئەوەی ژوورەکە بچووک دەربکەوێت.

ــ ئاوێنە لە ژووری خەوتن و میوان دەبێتە ھۆی ئەوەی ماڵەکەت جوان دەربخات.

ــ کاتێک مافوور لە ژووری میوان دادەنێیت، ھەوڵ بدە بە قەد مێزەکە بێت، تاکوو پێیەکانی مێزەکە بکەوێتە سەر لاکانی مافوورەکە.

ــ وێنەی جۆراوجۆر لە دیوارەکانی نێو ماڵەکەت مەدە، لەبەرئەوەی چەند دیوارەکان سادەتر بن، ماڵەکەت جوانتر دەردەکەوێت.



باسنیوز
Top