ریجیمێك لە (140) كیلۆ بۆ (79) كیلۆ

ریجیمێك لە (140) كیلۆ بۆ (79) كیلۆ
لەو كاتەی كێشی (140) كیلۆگرام بوو، هەستی بە تەنیایی و دڵتەنگی زۆر دەكرد لە بەرانبەر هاوڕێ لاواز و جەستە باریكەكانیدا، (هازل دیسۆن)، ئەو كچەیە كە ئەوەندە قەڵەوە تەنیا لە خۆشی بێزار بوو، تەنانەت حەزیشی بە هاوسەری دەكرد و كەس نەبوو داوای هاوسەری لێ بكات بەهۆی قەڵەوی جەستەیەوە. ماوەی ساڵێكە خەریكی ریجیم كردن و لاواز كردنی جەستەی، ئەوە بوو توانی بۆ ماوەی (2) ساڵ، نزیكەی (61) كیلۆگرامی لە كێشی كەم كردەوە، وەك ئەوەی مرۆڤێك لە جەستەی جیا بێتەوە، ئێستا كێشی تەنیا (79) كیلۆگرامە و بەو ژمارەیەش رازییە و دڵی خۆشە، دابەزاندنی كێشی جەستە، ئێستا بۆتە حەز و ئاواتی زۆربەی ئەوانەی قەڵەون یان هەست بە زۆری كێشی لەش و لاریان دەكەن، ئەوەتا هازل ئێستا لاواز بۆتەوە، تەنانەت بەم دواییە چەند پیاوێك داوای هاوسەرێتیان لێ كردووە و ئەویش دەڵێ: با هەندێك خۆشی لە جەستە لاوازی جەستەم ببینم ئنجا بڕیاری هاوسەری دەدەم
Top