هەر وەرزێك بە چەند چەشنە مۆدەیەكی تازەوە دەناسرێتەوە، مۆدی جل و بەرگ بە شێوازی تازەی دڵی كچان خۆش دەكەن، هەر یەكەش بە پێی خواستی خۆی جۆرێك لەو جلانە هەڵدەبژێرێت و لەبەری دەكەن، پاییز لەو وەرزانەیە كە جل و بەرگ زیاتر بەرچاو و جوانتر دەبن، خانمانیش دەبێ لە مۆدی هاوین دوور بكەوننەوە و جلی تازەیان پێوە دیار بێت. لە شێوازی دیاری كراوی جلی پاییزدا، زیاتر بایەخیان بە پانتۆڵ و كراس یان بلووزی كراوە داوە، دەربارەی پانتۆڵ كە شێوازێكی تازەیان بۆ هەڵبژاردووە، ئەو مۆدە لە پانتۆڵی قوماش پێكدێ، زیاتریش لە رەنگی جۆراوجۆرە، یان بە نەخشە، چونكە لە مۆدی پێشووتردا، زیاتر پانتۆڵی جینز و كاوبۆیی لەبەر دەكران، بەڵام لە مۆدی پاییزدا، ئەو شێوازە گرنگی پێنەدراوە، پسپۆرانیش پانتۆڵی قوماشیان لەلا پەسندە. بۆ ئەوانەش حەز بە جلی كاسوال دەكەن، كە هەندێكیان وەك تاخمە جلێكن، كە لە بەشی سەرەوە و خوارەوە، لە هەمان نەخش و قوماش و ستایل و رەنگە، ئەوانەش دەتوانن ئەو جۆرە جلە لەبەر بكەن و وەك جلێكی شایستە بێت، واچاكە كچان و خانمان بزانن لە پاییزدا چ جۆرە جلێك لەبەر دەكەن تا وەك شازادەیەكی پاییز دەربكەون.