تابلـــۆ گوڵ:

تابلـــۆ  گوڵ:
شاكارێكی جوان و پڕ رۆمانسی وێنەكێشی ئەمریكی (تۆماس پۆلۆك ئەنچۆتز)ـە كە لە ساڵی (1851) لە شاری نیوپۆرتی كینتكاتی ئەمریكا لەدایك بووە، جگە لەوەی وێنەكێش بووە، هەروەها مامۆستاش بووە كە لە بواری هونەردا وانەی دەوتەوە. ئەو بەرهەمەی بە ناوی (گوڵ)ـە و لە ساڵی (1907) كێشاویەتی بە درێژی (147) سەنتیمەتر و پانی (111) سەنتیمەترە، بە تابلۆی زەیتی سەر كانڤاس دادەنرێت، ئێستا لە موزەخانەی نێودەوڵەتی ئەكادیمی لە ئەمریكا پارێزراوە. تۆماس، لە ساڵی (1912) كۆچی دوایی كردووە.
Top