ژیانی شاعیران : كوردی

ژیانی شاعیران :  كوردی
ناوی مستەفایە و كوڕی مەحمود بەگی ساحێبقڕانە، لە ساڵی 1812ز لە شاری سلێمانی لەدایك بووە، هەر لەوێش خراوەتە بەر خوێندن، هەندێك زانستی ئیسلامیشی لە حوجرەی فەقێیان خوێندووە. كوردی یەكێكە لەو سێ شاعیرە بەناوبانگانەی كە ڕۆڵێكی باشیان گێڕاوە لە ئەدەبیاتی كلاسیزمی كوردی بە شێوەی كرمانجی خواروو، لە رەوانبێژیدا شاسوارێكی بێهاوتا بووە، لە ساڵی 1850 یان 1851ز كۆچی دوایی كردووە و لە گردی سەیوان لە سلێمانی نێژراوە.
Top