گرانترین كـــــــــــتری چا

گرانترین كـــــــــــتری چا
ئەگەر رۆژێك كترییەكی چای كەوتە بەرچاوت و لەسەری نووسرابوو نرخی ئەو كترییە (3) ملیۆن دۆلارە، وا هەست نەكەی كە ئەوە تەنیا گاڵتەیەكە، بەڵكو ئەوە راستەقینەیە، چونكە لە دوا بەرهەمەكانی كۆمپانیای (لاكسوری لانچس – Luxury launches)، گرانترین كتریی چایان دروست كردووە. ئەو كترییە ناوی (ئیگویست- Egoist) كە لە زێڕ و ئەڵماس دروست كراوە، كترییە گرانبەهاكە لەلایەن كۆمپانیای (سكاڤیا)ی ئیتاڵی كاری لەسەر كراوە، بری (1،6) پارچە ئەڵماس، (388) یاقووتی سووریان تیایدا بەكارهێناوە، هەروەها یاقووتێكی گەورەش بە كێشی (1،2) گرامی بۆ دانراوە. جگە لەوەش زۆربەی بەشەكانی دیكەی لە زێڕ دروست كراوە، نرخیشی دەگاتە (3) ملیۆن دۆلار.
Top