سەراپای شارێك لە نەخش و وێنە

سەراپای شارێك لە نەخش و وێنە
شاری (شیربرۆك) یەكێكە لە سەیترین شارەكانی جیهان، كە سەراپای بە نەخش و وێنە رازاوەتەوە، دەكەوێتە باشووری ناوچەكانی (كیبێك) لە وڵاتی كەنەدا، نەریتی وێنەكێشان و نەخش لەسەر باڵەخانە و شەقام و شوێنەگشتییەكاندا بۆ ساڵی (1902) دەگەڕێتەوە، كە سەرەتا وێنەی كاتژمێرێكیان لەسەر دیوارێكدا كێشابوو، دواتر بیرۆكەكە پەرەی سەند لە ئێستادا هەموو كوچە و شەقام و دیوارەكان، بە وێنە و نەخشی جۆراوجۆر و مانادار رازاوەتەوە. رۆژانە خەڵكی ئەو شارە خەریكی داهێنانن لە بواری وێنەكێشاندا، ئەوەی بەرهەمێكی ناوازە لەسەر دیوارێك، یان شوێنێكی گشتی بكێشێت، خەڵاتی گرانبەهای پێشكەش دەكرێت، هەر بۆیە هەمیشە ئەو شارە بە نەخشە و نیگار و دیمەنی وێنەی جۆراوجۆر رازاوەتەوە.
Top