لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا، چەندین شوێنی سەرنجڕاكێش و جیاواز لە شێوەكانیدا هەن، هەر یەكەو بە جۆرێك و بەپێی پێگە و شێوەی جیولۆجی خۆی كاری ئەندازیاری بۆ دەكرێت، وەك شەقام و رێگاكان، كە هەندێكیان ئەوەندە بەرزن مرۆڤ ماندوو دەكەن تا سەركەوێ، هەندێكیشیان نشێو و نزمن، تەنانەت جەستەت لار دەكەنەوە، شەقام و رێگاكانی كوردستانیش بێبەش نییە لەو هەوراز و نشێوە، بەتایبەت لەو ناوچانەی لە چیا و كێوەكان نزیكن، بەڵام ئەوەی دەیبینن بە لارترین رێگا و شەقام دادەنرێت، كە ئەو شەقامە دەكەوێتە شاری (دەنیدەن) لە باشووری وڵاتی نیوزیلەندایە، كە بە (باندۆلین) دەناسرێت. درێژییەكەی (350) مەتر دەبێت و درێژترین شەقامی جیهانە كە رێژەی لارییەكەی دەگاتە (36%)، ئەگەر لە بەرەو سەرەوەی ئەو شەقامە سەركەوی، وەك ئەوەی ریجیمێك دەكەیت، ئەگەر لە سەرەوە بۆ خوارەوە رێگە بگریت، دەبێت بە وریاییەوە بڕۆیت نەوەك بكەویت، تەنانەت جار جارەش ئەو شەقامە دەكرێتە گۆڕەپانی پێشبڕكێ بۆ مرۆڤ و گلۆركردنەوەی كەرەستە و شت و مەك.