رێگاكانی چارەسەری قژی وشك

رێگاكانی چارەسەری قژی وشك
وشكی پرچ، هۆكارێكی لەناوبردنی جوانییە و نەرمی و سرووشتی قژ تێكدەدات، بەتایبەت لە لاتەنیشەكانی سەردا، بۆ چارەسەری قژی وشك، دەتوانی ئەو رێگایانە پەیڕەو بكەیت تا لە وشكی قژ بە دوور بیت نابێت پرچت زۆر بشۆیت، واتە پێویست ناكات رۆژانە دەستت لەناو پرچت بێت، بەڵكو وا باشە هەفتانە (2 تا 3) جار بیشۆیت، هەروەها مەرجە شامپۆكەت دەوڵەمەند بێت بە رۆنی سرووشتی وەك زەیتوون و كەرە. هەروەها سیشوار و بەلسەمكردنی پرچت هەڵەیەكی گەورەیە، چونكە ئەگەر ماوەیەك فەرامۆشی بكەیت، وشك بوونەكەت بەرەو رەگی مووەكان دەچێت و زیاتر وشك دەبێت. كاتێك پرچیشت وشك دەكەیتەوە، وا چاكە بە خاولی و وشككەرەوە نەبێت، بەڵكو چاوەڕێ بكە تا وشك دەبێتەوە و پاشان رۆن و شانە بەكاربهێنە. هەوڵبدە ئەو خواردنانە بخۆی كە ماددەی ئۆمیگا (3)ی تێدایە، وەك ماسی سەلەمۆن و مەكارێل، هەروەها هێلكەش لە بیر مەكە.
Top