نەخش و نیگار لەسەر رووخساری مرۆڤدا

نەخش و نیگار لەسەر رووخساری مرۆڤدا
رەنگە لە داهاتوودا ببێتە مۆدێكی باو لەسەر دەم و چاوی كوڕان و كچان نەخش و نیگاری جۆراوجۆر ببینن و لە شوێنە گشتییەكاندا كەسانێك بكەونە بەرچاو كە سەراپای رووخساریان لە رەنگی جۆراوجۆر و رەنگاڵە بۆیە كراوە، ئەو جۆرە ماكیاژە بیرۆكەی ئەو خانمە ئەمریكییەیە كە ناوی (لیزا فرانك)ـە و لە سەرەتای بیرۆكەكەیدا روخساری منداڵانی بۆیە و ماكیاژ دەكرد، دواتر بیرۆكەكەی بۆ گەورەكان گواستەوە و تا رادەیەك سەركەوتنی بەدەست هێناوە. لە دواترین كارەكانیدا روخساری نمایشەكارانی جل و بەرگی بۆیە كردووە، كە بووە جێگەی سەرنجی هەمووان، تا ئێستا (31) نمایشی بۆیە و ماكیاژی رەنگاوڕەنگی سەر رووخساری كردۆتەوە. ئەو خانمە تەمەنی (41) ساڵە و هەمیشە حەز بە رەنگەكان دەكات، هەر لەو بارەشەوە دەڵێ: وەك چۆن سرووشت بەو رەنگانەوە دەوڵەمەندە و رازاوەتەوە، با مرۆڤیش لەو جوانییە بێبەش نەبێت و روخسار و دەم و چاو بە رەنگی هەمەچەشن بۆیە و ماكیاژ بكرێن.
Top