- ئەدیت سیتوێل، خانمە شاعیر و بیرمەند و رەخنەگرێكی بەریتانییە كە لە ساڵی (1887) لە شاری یۆركشایر لە دایك بووە و لە ساڵی (1964) كۆچی دوایی كردووە، دەربارەی سەرشێتی و بێمێشكی دەڵێ: دەتوانم ئارام بگرم كە خۆم لە سەرشێتی و بێمێشكی بپارێزم و نەهێڵم بەو ئاستە بگەم، بەڵام ناتوانم بەرگەی ئەوانە بگرم كە شانازی بە سەرشێتی و بێ عەقڵی خۆیانەوە دەكەن.