ستایلی دەستە جلی دەرچوون و دەرەوە

ستایلی دەستە جلی دەرچوون و دەرەوە
كاتێك ئافرەتان بەنیازی دەرچوون و بازاڕكردنن، هەمیشە تا خۆیان ئامادە دەكەن، كاتێكی زۆر بە خۆیانەوە سەرقاڵ دەبەن، ئەوەش جگە لەوەی دەبێتە مایەی دوودڵی و پەلەپەلی خۆیان، هەروەها دەبێتە هۆی بێزاركردنی كەسانی دیكەش كە چاوەڕانیان دەكەن، بەتایبەت كاتێك نیازیان وایە دەرچوونێك لەگەڵ هاوڕێیان و دەستە خوشكانی خۆیان ئەنجام بدەن، كاتێك دۆلابی جلەكانیان دەكەنەوە و نازانن كامە دەستە جل هەڵبژێرن. لێرەوە ئاشنای ئەو (5) مۆدە بن بۆ جلی دەرەوە كە شارەزایان پێشنیاریان كردووە و بەریتین لە:
- دانتێل : بریتییە لەو جلانەی كە هەستێكی رۆمانسی و مێینە بە خانمان دەدەن، كە زۆربەیان لە تەنوورە و عەزیە و تۆب پێكهاتوون، هەروەها بە نەخش و نیگارەوەش رەنگین كراون.
- وەرزشی: مۆدێكی دیكەی جلی دەرچوون و دەرەوەیە، كە گرتەیەكی ناسك بە جەستەی خانمان دەدات، بەتایبەت كە پانتۆڵێكی شێوازی وەرزش، یان بلووز و بەدییەك بێت، هەروەها هێمای وەرزشی و نووسینی لەسەر بێت.
- سادە: هەندێ لەوانەی حەز بە جلی سادە دەكەن، دەتوانن یەكێك لەو مۆدانە هەڵبژێرن كە سادە و ناسكن، كاتێك لەگەڵ پێڵاوێكی فلات لەبەر دەكرێن، مۆدێكی شایستەی جلی دەرەوەن.
- قەمیس و بەدی گرافیك: ئەو جۆرە جلانەن كە بە نەخش و نیگاری سەیر و جوانەوە داپۆشراو و رەنگ كراون، مۆدێكی نایابە بۆ جلی دەرەوە، دەتوانی لەگەڵ پانتۆڵ و تەنوورە و ستریجیش لەبەریان بكەیت.
- پانتۆڵ: هەمیشە خانمان لە هەڵبژاردنی جلی دەرچوون هەڵە دەكەن، كە زۆربەیان تەنوورە، یان سترێج و كیلۆت لەبەر دەكەن، كە ئەوەش دەبێتە مایەی بێزارییان، بۆیە چاكترە لە بری ئەوانە پانتۆڵ هەڵبژێرن، هەروەها پانتۆڵی قوماش فراوانتر و ساناترە لە پانتۆڵی كاوبۆی جینز.
Top