فیستیڤاڵی خواردن لە كوردستان و جیهان

فیستیڤاڵی خواردن لە كوردستان و جیهان
هەمیشە خواردن چێژێكی خۆشی ژیانە و رۆژانە هەر یەكە بە جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك هەست و گەدەی تێردەكات، جگە لەوەی لایەنێكی سەرەكیی ژیانە، هەروەها رێگەیەكە بۆ دروستكردنی پێوەندی و لێكتێگەیشتن لە كەلتوور و هونەری دروستكردنی خواردن و چێژ وەرگرتن لە تام و دەستڕەنگینی ئافرەتان و پیاوان لە هەموو نەتەوە و وڵاتانی جیهان، هەر بۆیە ساڵانە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان فیستیڤاڵ و خوانی تایبەت بە خواردن دەكرێنەوە، تا ئێستا لە ساڵی (2016) نزیكەی (45) فیستیڤاڵی خواردن كراوەتەوە، كوردستانیش لەو لایەنە بێبەش نەبووە، ئەوەتا دواجار ئەو فیستیڤاڵە لە شاری هەولێر و لە بەردەم پاركی شانەدەر كرایەوە. ئەو فیستیڤاڵانە بۆ كاری خەیری و یارمەتیدانی هەژاران و لێقەوماوانە، هەروەها رێگەیەكە بۆ یەكترناسین و ئاشنا بوون بە خواردن و بەرهەمی نەتەوە و وڵاتانی جیهان، ئەوەی لە كوردستانیش كرایەوە، بیرۆكەیەك بوو بۆ هاوكاریكردنی ئاوارەكان و كەسانی لێقەوماو. لە فیستیڤاڵەكەی خواردنی هەولێردا هەر كەسێك بۆی هەبوو لە (5) هەزار زیاتر بە سندووقی فیستیڤاڵەكە ببەخشێ و چ خواردنێكی بەلاوە خۆش بووایە بۆی هەبوو نۆشی بكات، هەروەها مەبەست لەو فیستیڤاڵە هاندانی گەنجانە بۆ كاری خۆبەخشیی زیاتر، كە بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر داهاتێكی باش كۆكرایەوە و میوانانیش تێر خواردنی خۆمانە و بیانی بوون. ئەو فیستیڤاڵانەی لەئەمساڵدا كراونەتەوە بریتیین لە: فیستیڤاڵی (خواردن لە هەولێر-كوردستان، ساڵۆن دی شۆكۆلا لە كیتۆ ئیكوادۆر، سپۆرتەلی ساڵانە لە ئوسكەتلەندا، وایلدفوود لە بەریتانیا، رووەكی كەللە لە ئۆتاوەی كەنەدا، ژەمی بۆتن لە رووسیا، كساتنادای كەستنا لە فەڕەنسا، پیتزا لە شاری ناپۆلی ئیتاڵیا.
Top