هەنگاوەكان بۆ زیاتر كردنی خۆشی و خۆشەویستی

هەنگاوەكان بۆ زیاتر كردنی خۆشی و خۆشەویستی
خۆشی و خۆشەویستی، هەوێنێكە بۆ بەردەوام بوونی ژیان نێوان هاوسەران، كە دوو كەس لە خێزانێك لە سەرەتاوە لەسەر چەندین بنەماندا رێككدەكەون و بەڵام كە دەگەنە كاتی راستەقینەی ژیانیان، ئەو كاتە هەست ناكەن كە ئەوەی دایاناوە بۆیان دەبێ، رەنگە هەندێ لەو هاوسەرانەی یەكتریان زۆر خۆشدەوێ، بەڵام چەندین جار خۆیان لە ناكۆكی و كێشەدا دەبیننەوە، بۆیە لەلایەن پسپۆرانەوە، چەندین هەنگاو و بیرۆكە دانراون كە ئەگەر پەسەندی بكەن، خۆشی زیاتر و خۆشەویستی نێوانیان بەرەو زیاتر دەچێ :
- پەیوەندی و گرنگی دان : دوور بوون و دوور كەوتنەوە لە یەكتر، كێشە و گرفتەكان زیاتر دەكات، تەنانەت هەندێ جار ئەگەر پەیوەنی نەبێت، ناكۆكییەكان لە خۆیانەوە زیاتر دەبن و چارەش ناكرێن.
- گونجاندن : لایەنێكی گرنگە كە هەردوولا بڕوایان هەبێ لەگەڵ یەكتر بگونجێن و وەك تیمێك كار بكەن تا رووبەرووی كێشە و گرفتەكان ببنەوە و خۆیان لەگەڵ ژیان و كارەكانیان بگونجێنن.
- قوربانی دان و پشتگیری : دەتوانن لەبەر خۆشی و كامەرانی یەكتر، قوربانی بە چەندین هەنگاو و لایەن بدەن، تا بتوانن بەسەر گرفتەكان و ناكۆكییەكاندا رزگار بن و چارەسەری دۆخەكانیش بكەن.
- رێزگرتن و داكۆكی كردن : ئەگەرچی خۆشەویستی و ژیانێكی خۆش هەبێ، بەڵام كە ریزگرتن لە هەست و بیر و ڕا و حەز و ئارەزوو نەبوو، ئەو كاتە ناگەن بە هیچ، بۆیە هەوڵی ریزی یەكتر بگرن.
- نزیكبوون و گرنگیدان : هەرچەندە ژیان پێویستی بە كار و ئەركە، بەڵام دەبێ هاوسەران كاتێك دابنێن بۆ یەكتر، تا بتوانن لە یەكتر نزیك ببنەوە و كاتەكانتان بەیەكەوە ببەنە سەر، بەمەش سەركەوتوو دەبن.
- سەرنجڕاكێشی : رۆتینی رۆژانە و كاری ئاسایی، وادەكات كە لە بەر چاوی یەكتر كاڵ ببنەوە و بەمەش سەرنجڕاكێشی نابێت، هەوڵدەن هەر یەكە بە گۆڕانكاری لە شێوە و رووخسار سەرنجڕاكێش بن.
- متمانە و باوەڕ : هەندێ جار گرنگی تەواو بە هاوسەرەكەت دەدەیت، یان ئەو چەندین كار و ئەرك و ماندووبوونت بۆت دەكات، بەڵام بەبێ بوونی متمانە و باوەڕبوون بە یەكتر بێ ئەنجام دەبێ.
- تایبەتمەندی و هاوبەشی : ماوە ماوە پێویستیان بەوەیە كە لەلای یەكتر تایبەتمەند بن، ئەمەش لە رێگەی هەنگاوی تایبەتە بۆ هاوسەرەكەت، هەروەها هاوبەشیش لە كارەكانتدا بكەن.
- دڵتان گەورە بێ و بەسۆز بن : هەر چەندە مرۆڤ ئاگاداری خۆی بێت، بێگومان تووشی هەڵە دەبێت و بەمەش دەبێت هاوسەران دڵیان گەورە بێ لە كێشە و هەڵەی یەكتر خۆشبن و بەسۆزی بنوێنن.
Top