نیوەی ڕوخساری ئەمریکیە و نیوەکەی تری ئەفریقیە

نیوەی ڕوخساری ئەمریکیە و نیوەکەی تری ئەفریقیە
شێوە و ڕوخساری مۆڤەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، ڕەنگە کەسانێک هەبن تەنها بەهۆی جیاوازی لە شێوەیاندا ببنە کەسایەتیەکی ناسراو لە جیهاندا وەک ئەو خانمە نمایشکارەی بەهۆی دوو شێوەیی دەموچاویەوە ناوبانگ دەردەکات.دیندرا لەساڵی 1989 لە شاری نیویۆرک لەدایکبووە لەدایک و باوکێکی ئەمریکی کە لە بنەچەدا خەڵکی ئەفریقیا بوو، ناوبراو خۆی و خوشکەکەی خاوەنی پێستێکی سپی و سەرنجڕآکێشن، بەڵام بەهۆی نەبوونی ماددەی میلانین لە لەشیدا کە بەرپرسە لە ڕەنگی مووەکان و برۆ و قژ، دیندرا تووشی نەخۆشیەکی بۆماوەیی بووە و ڕەنگی مووەکانی لەدەستداوە.ەڵام ئەم نەخۆشیە نەبووەتە هۆکارێک بۆ لەدەستدانی جوانی دیندرا و بەپێچەوانەوە بۆتە بەناوبانگترین نمایشکار و لەگەڵ کۆمپانیا بەناوبانگە گەورەکانی جیهان کاردەکات، دیندرا خاوەنی دوو چاوی سەوز و پێستێکی سپی و قژێکی کاڵ و لێوێکی پانە، بە دوو شێوە ناسراوە و پێی دەڵێن نیوەی شێوەی لە ئەمریکی دەچێت و نیوەکەی تری لە ئەفریقی.دیندرا لە منداڵیدا بەهۆی نەخۆشیەکەوە سەرجەم ڕەنگی پێستی دەگۆرێت بۆ سپی و تووشی بارێکی دەروونی ناهەموار دەبێت کاتێک دەبینێت لەلایەن چواردەورەوە زۆر سەیری دەکرێت، باوکیشی دەیباتە قوتابخانەیەکی تایبەتەوە لە نیویۆرک بۆ ئەوەی ڕابێت لەگەڵ هاوڕێیانی.لەو ماوەیەدا فۆتۆگرافەرێک چاوی بە دیندرا دەکەوێت و پێی دەڵێت زۆر جوانە و دەتوانێت ببێتە نمایشکار ، ناوبراو قبوڵی دەکات و بۆ ماوەی دوو مانگ وێنە دەگرێت وکاری نمایش دەکات و ناوبانگێکی گەورە لەسەر ئاستی جیهان بەدەستدەهێنێت لەماوەی دوو مانگدا.
Top