هەڵە باوەکانی ماکیاژکردن

هەڵە باوەکانی ماکیاژکردن
ماکیاژکردن پێویستی بە هەندێک سەلیقە و وریایی هەیە لەکاتی بەکارهێنانیدا و دەبێت بە ئەگابیت لە بەکارهێنانی کەلوپەلەکانی ماکیاژکردن بەشێوەیەکی گونجاو و دیاریکردنی ڕەنگەکان بە پێی ڕەنگی پێست و ڕوخسارت.
هەڵە باوەکانی کاتی ماکیاژکردن؟
1-نەگونجانی کرێمەکە لەگەڵ پێستی تۆ یان خراپ بەکارهێنانی پڕایمەر، بەتایبەت ئەو کەسانەی پێستیان وشکە.
2-دیاریکردنی ڕەنگی فاوندیشن یاخود کرێمی ئەساسی نەگونجاو بۆ پێستی ڕوخسار، پێویستە لە ڕەنگی پێستی خۆت هەڵبژێریت و ئاگاداربیت لەوەی سپیتر یان تۆختر نەبێت.
3-هەڵبژاردنی کۆنسیلەری ڕەنگ کراوە یەکێکە لە هەڵە باوەکانی ماکیاژکردن و بەشێکی زۆری خانمان ئەم هەڵەیە ئەنجامدەدەن، ئەگەر ژێر چاوەکانت ڕەش دەبێت و پێوەی دیارە ئەوا هەوڵبدە کۆنسیلەری ڕەنگ پڕتەقاڵی بۆ بەکاربهێنە تا جوان بیشارێتەوە.
4-ناڕێکی لە کێشانی تاتۆی برۆکاندا یاخود بەکارهێنانی ڕەنگی زۆر تاریک و نەشاز.
5-ئەگەر ئایلەنێری چاو بەکاردەهێنیت، ئەوا هەوڵبدە بەپێی شێوەی چاوەکانت ئایلەنێر بەکاربهێنیت، دەتوانیت سوود لە ڕێنماییەکانی تایبەت بە کێشانی ئایلەنێر وەربگریت.
6-نەگونجانی ڕەنگی پشتی چاوەکان و ناڕێکی لە بەکارهێنانیدا.
7-ئەگەر یەکێکی لە بەکارهێنەرانی هایلایت، ئەوا هەوڵبدە کەم بەکاربهێنیت و سروشتی دەرکەویت، چونکە یەکێک لە هەڵەکان بەکارهێنانی هایلایتی زۆرە.
8-هەندێک لە خانمان کۆنتور دەکەن بۆ ڕوخساریان بەتایبەت بۆ بۆنە و ئاهەنگەکان، بەڵام لەکاتی تێکەڵکردن و بڵاوکردنەوەی ڕەنگەکانی کۆنتور هەڵەدەکات و ڕەنگی ڕوخساری تێکدەدات.
9-ئاگاداربە لە شێوازی ماکیاژەکانی چاو و برژانگەکانت هەوڵبدە هەمووی بە یەکسانی بکە، بۆ نمونە ماسکاراکە بدە لە بەشی خوارەوە و سەرەوە بە یەکسانی.


خەندان
Top