شاژنیشیان فێرە وێنەی سێلفی كرد

شاژنیشیان فێرە وێنەی سێلفی كرد
بۆتە دیاردەیەكی جیهانی، ئەگەرچی جاران ئەو بابەتە هەبوو، كە خەڵك وێنەی خۆی دەگرت كە كەسی لەلا نەبووایە، بەڵام ئێستا كەسانێك هەن وێنەیەكی سیڵفی دەگرن و كەچی دەوروبەریان كۆمەڵە كەسێكی لێیە، لەگەڵ ئەوەشدا دیاردەیەكی دیكە دەركەوتووە، كە وێنەی سێڵفی لەگەڵ كەسایەتی و كەسانی بەناوبانگ و سیاسییەكانە، ئەوانەی كەسێكیان بە دڵە و خۆشەویستیان بۆی هەیە، خۆیان لێی نزیك دەكەننەوە و مۆبایلەكانیان لە گیرفان دەردەهێنن و وێنەیەكی سێڵفی دەگرن، ئەوەی سەیرە لە وێنەی سێڵفیدا، ئەگەر مۆبایلەكە زۆر لە خۆتەوە نزیك بێت، لووت ئەوەندەی بلۆكێك دەردەچێ، بەم دواییەش وادیارە (ئەلیزابیتی دووەم)ی شاژنی بەریتانیاشیان فێرە وێنەی سێڵفی كردووە، ئەگەرچی ئەو وێنە سێڵفیانەی لەگەڵ شاژن گیراون بە رێككەوت و لەناكاو بوون، كەچی شاژن ناڕەزایی نەداوە لەسەر وێنەنەرگرتنی سێڵفی لەگەڵی، بە واتایەكی دیكە رەزامەندە لەسەر ئەو وێنە سێڵفیانەی لەگەڵیدا دەگیرێن.
Top