هەموو چركەیەك خۆر، (700) ملیۆن تۆن هایدرۆجین دەگۆڕێت بۆ (695) ملیۆن تۆن هیلیۆم. ئەو (5) ملیۆن تۆنەی كە دەمێنێتەوە دەگۆڕێت بۆ وزە، ئەمە بە بەردەوامی لە هەموو چركەیەكدا روودەدات. كرداری گۆرانی هایدرۆجین بۆ هیلیۆم و بەرهەم هاتنی ئەو وزەیە زۆر گرنگە بۆ ژیانی زیندەیی بوونەوەران و ئێمە لەسەر زەوی، پلەی گەرمی ئەم كردارە هەمیشە ئێجگار بەرزەو دەگاتە نزیكەیی (15) ملیۆن پلەی سیلیزی و لە ژێر پەستانێكی ئێجگار بەهێزدا كە پێوانەی ئەستەمە. ئەو ڕۆژەی كە خەزانی زەبەلاحی پڕ هایدرۆجینی خۆر بڕەكەی دادەبەزێت ئەوە خۆر دەگۆڕێت بۆ ئەستێرەیەكی سووری زەبەلاح، پاشان كرداری گۆرانی هیلیۆم بۆ كاربۆن، نایترۆجین و ئۆكسجین روودەدات.