رایەخ و موكێتی زێڕ و گوڵدار

رایەخ و موكێتی زێڕ و گوڵدار
لەدواترین فیستیڤاڵی (دوبەی) بۆ بازاڕكردندا كە ئەمساڵ (2016) بەڕێوە چوو، بەشێكی تەرخان كرابوو بۆ جوانترین و گرانترین رایەخ و موكێت، هەندێكیان لە جوانیدا جێگەی سەرنج بوون و هەندێكیشی بە نرخی خەیاڵی فرۆشران، ناودارترینیان رایەخێكە بە ناوی (باخچەی بەهەشەت)، كە لە (5) هەزار گوڵی وشككراوە دروست كراوە، جگە لەو گوڵانە بڕی (1) كیلۆ زێڕیش لە پێكهاتەی رایخەكەدا چێ كراوە، بە درێژی (5) مەتر و پانی (4) مەتر، واتە رووبەری (20) مەتر دووجایە، رایەخەكە لە سووف و حەریر دروست كراوە و هەروەها گوڵ و زێڕیشی تیایدا بەكارهێنراوە، هەر رایەخێك نزیكەی (3) ساڵی خایاندووە تا كاری دروست كردنەكەی تەواو بووە.
Top